کاتی تاپۆکردنی خانوو وە زێدەڕۆوەکان ئاشکرا کرا

کاتی تاپۆکردنی خانوو وە زێدەڕۆوەکان ئاشکرا کرا

پەیامی کورد     ...    کاتی تاپۆکردنی خانوو وە زێدەڕۆوەکان ئاشکرا کرا

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند: "ئەو ھاووڵاتیانەی كە خانووی زێدەڕۆیان ھەیە، سبەی دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان، كە بەپێی رێكارەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، خانووەكانیان تاپۆ دەكرێن".

عەبدۆلقادر ئیسماعیل ، رایگەیاند: "ئاگاداری تەواوی ھاووڵاتیانی سنووری شارەوانی سۆران دەكەینەوە، كە لەلایەن لیژنەكانی باڵای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانەوە بڕیار دراوە خانووە زێدەڕۆكان تاپۆ بكرێن، بۆیە بەپێی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، لە رۆژی یەكشەممەوە ڕێكەوتی ١٤-٦-٢٠٢٠ دەتوانن داواكارییەكانیان بھێنن بۆ قایمقامیەتی قەزای سۆران بە مەبەستی دەستپێكردنی ڕێكارەكانی تەملیككردن."

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سۆران ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەمە ھەنگاوێكی گرینگە بۆ سوودگەیاندن بە ھاووڵاتیان كە ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت، تاوەكو ھاووڵاتیان بتوانن خانووەكانیان تاپۆ بكەن."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە