پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ١١ی ٢٠١٩ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە بۆرسەی جیهانی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢.٦١ دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٧.٤٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا پەیوەندی هەیە بە بازاڕکردنی نەوت و ئاستی بەرهەمهێنانی ووڵاتانەوە.
دوێنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت ئاساییە و عێراق لە توانایدایە بڕی بەرهمەهێنان زیاد بکات، بەڵام پابەندە بە بڕیاری رێکخراوی ئۆپێکەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە