پەیامی کورد … لە سنوورەکانی سەردەشت دوو کۆڵبەر بریندار بوون
کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکە لە کاتی هەڵهاتن بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بەیتووش لە سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.
هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "سۆران کانی ڕەشی" ڕاگەیاندووە کە سینگی پێکراوە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو باری تەندروستیی ئەم کۆڵبەرەیان ناجێگیر ڕاگەیاندووە.
هەروەها کۆڵبەریکی دیکە بە ناوی "جەلیل زەینی" لە کاتی هەڵاتن بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ بە سەختی برینداربووە و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە