٦٠ ھەزار ھاووڵاتی لە شاری بەسرە بەھۆی خواردنەوەوەی ئاوی پیس ژەھراوی بوون.
لە لێدوانێکدا مه‌هدی ته‌میمی، به‌رپرسی ئۆفیسی لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ له به‌سره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتوانی شاره‌كه و بانگه‌وازی له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق كرد به‌خێرایی ژماره‌ی ژه‌هراوی بووان ڕابگه‌ینێت و ڕێوشوێنی به‌په‌له بگرێته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له دۆخه‌كه.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ٦٠ هه‌زار هاووڵاتی به هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه لەو شارە ژه‌هراوی بوون.
داتاكانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق دەڵێت، ڕێژه‌ی مادده‌ی ڕه‌قی ناو ئاوی خواردنه‌وه كه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان نابێت ١٢٠٠ تێپه‌ڕبكات له ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره‌دا گه‌یشتووه‌ته ٧٥٠٠.
ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره له شه‌تولعه‌ره‌به‌وه دابینده‌كرێت كه له یه‌كگرتنی ڕووباره‌كانی دیجله و فورات پێكهاتووه. به‌م دواییه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێ له ئاوه‌كه‌دا و پیسبوونی ئاو و ژینگه و نه‌بوونی سیستەمی پێشكه‌وتوو بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه، حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوون به هۆی ئاوی خواردنه‌وه‌وه له شاره‌كه‌دا بووه‌ته دیارده
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە