سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    سەرۆك بارزانی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كیتی زانایانی ئائینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه‌. 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكیتی زانایانی ئائینی ئیسلامی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكیتی زانایانی ئائینی ئیسلامی كوردستان و مامۆستایان و هەموو گەورە زانایانی ئائینی ئیسلامی كوردستان دەكەم.

دامەزراندنی یەكیتی زانایانی ئائینی ئیسلامی كوردستان لەسەر دەستی جەنابی بارزانی نەمر هەنگاوێكی كاریگەر بوو بۆ یەكخستن و پەرەپێدانی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی خەڵك و پتەوكردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و خواناسی لە كوردستان. مامۆستایانی ئائینی لە هەموو قۆناغەكاندا ئەو ڕۆڵەیان زۆر بە شاییستەیی گێڕاوە و ئەرك و ماندووبوونیان جێگەی ڕێزی هەموو لایەكە.

پێزانینم هەیە بۆ هەڵوێست و ڕۆڵی مامۆستایانی ئائینی بەڕێزی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕەوی و گومڕایی و، هەروەها پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و دەستخۆشییان لێ دەكەم.

لەو بۆنەیەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو مامۆستا و گەورە زانایانی ئائینی ئیسلامی كوردستان دەخوازم و خودای مەزن پشت و پەنای هەموومان بێت.

 

مسعود بارزانی

21ـی 9ـی 2019

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە