ئەڵمانیا/ له‌ پێكداكانی شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلێكدا 3 كه‌س مردن

ئەڵمانیا/ له‌ پێكداكانی شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلێكدا 3 كه‌س مردن

پەیامی کورد... ئەڵمانیا/ له‌ پێكداكانی شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلێكدا 3 كه‌س مردن

پۆلیس دەڵێت بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە شەمەندەفەرێک لە باکووری ئەڵمانیا لە پەڕینەوەیەکدا خۆی کێشاوە بە ئوتومبێلێکدا بەهۆیەوە هەر سێ کەسەکەی ناو ئوتومبێلەکە گیانیان لە دەستداوە.

دەزگای هەواڵی دپای ئەڵمانیا لە زاری پۆلیسەوە بڵاویکردەوە شەمەندەفەرەکە بەوپەڕی خێراییەوە لە دەرەوەی شاری هانۆڤەر لە ئوتومبێلەکەی داوە.

شۆفێرە تەمەن 22 ساڵەکەی ئوتومبێلەکە و دوو ئافرەت کە لەگەڵیدا بوون و تەمەنییان 21 و 22 ساڵ بووە گیانیان لە دەستداوە. 38 سەرنشین و چوار کارمەند هەبوون لە ناو شەمەندەفەرەکەدا، تەنها یەک کەسییان بە سووکی بریندار بووە.

وادەردەکەوێت ئوتومبێلەکە چووبێتە ناو پەڕینەوەکەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بەربەست هەبوون لەبەردەم پەڕینەوەکەدا و داخراو بوون، بەڵام بەربەستەکان کە هەموو پانایی ڕێگاکەیان نەگرتبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە