پەیامی کورد ... لە ئۆکراین ، بە هۆی ئاو و هەوای سارد ەوە ، ٦٤ کەس گیانیان لە دەست دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە وەزارەتی تەندرووستی ئۆکراین ، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لەم ووڵاتەدا ، ١٠٣٧ شاروەند بە هۆی هیپۆتێرمی و بەستان بە هۆی سەرماوە داواکاری یارمەتی پزیشکی و خزمەتگوزاری ئۆرژانسیان " بەپەلە " کردووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ١٢ی دێسەمبەری ٢٠١٨ تاکوو ٩ی جانیوەری ٢٠١٩ دا ، ٦٤ کەس لەم کەسانە بە هۆی بەستان ەوە گیانیان لە دەستدا .
٩٥٥ کەسی دیکەش لە نەخۆشخانەدا خەوێندراون .
جێگای ئاماژەدانە ، ماوەیەک پێش ئێستا لە شاری یێکتارینبۆرگ ی ڕووسیا بە بۆنەی سەرمای بەهێزەوە سۆندەی بەنزینخانە لە دەستی شۆفێرەکەوە دەرچوو و بە شێوەیەک کە نەدەتوانرا بجوولێنرێت . شۆفێرە ڕووسەکە ماوەیەک دواتر لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند کە مەجبوور بووم هەموو وەزنی خۆم بخەمە سەر سۆندەکە تاکوو بتوانم ئەو بجوولێنم . هەروەها دۆگمەکەی ئیشی نەدەکرد کە لە کۆتاییدا بە یارمەتی کارمەندی بەنزینخانەکە توانیم ئۆتۆمبێلەکەم پڕ بەنزین بکەم .بە ووتەی ئەم شاروەندە ڕووسە ڕێژەی سەرما و سۆڵە لەو ڕۆژەدا ٤٠ دەرەجە بن سفر بووە و دەوترێ لە ناوەڕاستی ئەو ناوچەیە ئە رێژەیە دەگاتە بن ٤٧ دەرەجەش .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە