ئۆكرانیا: كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی روسیامان تێكشكاند

ئۆكرانیا: كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی روسیامان تێكشكاند

پەیامی کورد... ئۆكرانیا: كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی روسیامان تێكشكاند


سوپای ئۆكرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی گه‌وره‌ی سوپای روسیایان له‌ نزیك دورگه‌ی كریمه‌ تێكشكاندوه‌.

ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ یه‌كه‌كانی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی سوپای وڵاته‌كه‌یان، كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی روسیایان له‌ نزیك دورگه‌ی كریمه‌ تێكشكاندوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌شتییه‌كه‌ به‌ناوی "سیزار كۆنیكۆڤ" تایبه‌ت بووه‌ به‌ دابه‌زینی ئاسمانی.

تائێستاش وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە