پەیامی کورد ... وتەبێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، تەرمی هاوڵاتییەكیان به خنكاوی له رووباری سیروان دۆزیەوەتەوە كە ماوەی دوورۆژە كەسوكارەكەی بەدوای دەگەرێن.
موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی ئابی 2019 ته‌رمی هاوڵاتی (یاسین مه‌حمود محه‌مه‌د) له‌دایكبووی 1975 دانیشتووی گوندی ئه‌ڵمانی قه‌زای كه‌لار هێنرایه به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كه به‌هۆی خنكانی گیانی له‌ده‌ستدابوو".
ئاماژەی بەوەشداوە، "به‌وته‌ی كه‌سوكاری ناوبراو بۆ ماوەی دوو رۆژ ەلە ماڵ چووەتە دەرەوە و دیارنەماوە و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
باسی لەوەشكردووە، "دوای ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگ و مۆبایله‌كه‌ی له‌سه‌ر رووباری سیروان دۆزرایه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌خنكاوی له رووباری سیروان ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه".
راچڵەكین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە