ئێران هیچ جۆرە ووتووێژێک لەگەڵ ئەمریکا قەبووڵ ناکات

ئێران هیچ جۆرە ووتووێژێک لەگەڵ ئەمریکا قەبووڵ ناکات

پەیامی کورد    ...   ئێران هیچ جۆرە ووتووێژێک لەگەڵ ئەمریکا قەبووڵ ناکات 

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران هیچ گفتوگۆیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنجام نادات، لە داهاتووشدا ئەو کارە ناکات.
عەباس موسەوی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێران هەموو ئەو هەوڵانەی ڕەتکردوەتەوە کە بەئامانجی دانووستانی دوقۆڵی لەنێوان واشینتۆن و تاراندا ئەنجامدراون، لە داهاتوشدا بە هەماش شێوە دەبێت".ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەموو ئەو لایەنانە رادەگەیەنن کە دەیانەوێت نێوەنگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا بکەن، تاران هیچ دانووستانێکی دوو قۆڵی لەگەڵ واشینتۆن ئەنجامنادات. 

ساڵی ٢٠١٨ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کشایەوە و سیاسەتی "زۆرترین فشاری" بەرامبەر ئێران پەیڕەوکرد، بە مەبەستی ناچارکردنی ئێران بۆ هاتنە ناو رێککەوتننامەیەکی گشتگیر لەگەڵ ئەمریکادا. 

موسەوی باسی لەوەشکرد، "پێویستە لەسەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوبارە پابەند بێتەوە بە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کە لەگەڵ ئێران وڵاتانی ئەوروپادا واژۆی لەسەرکردبو، ئەگەر بییەوێت بەشداری دانووستانی فرەلایەن لەگەڵ ئێراندا بکات".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە