نو​​​​​​​ێنەرای ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان : پێویستە ئەنجوومەنى ئاسایش هێرشەکەى سوپاى پاسداران سەرکۆنە بکات

نو​​​​​​​ێنەرای ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان : پێویستە ئەنجوومەنى ئاسایش هێرشەکەى سوپاى پاسداران سەرکۆنە بکات
پەیامی کورد     ...  نوێنەرای ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان : پێویستە ئەنجوومەنى ئاسایش هێرشەکەى سوپاى پاسداران سەرکۆنە بکات

 نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە : واشینتۆن داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کردووە بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر.
 هێرشێکی بێ پاساو و بێباکانە بوو، نێو ماڵی خەڵکی سڤیلی لە هەولێر کردە ئامانج، هاوکات پێشێلکارییەکی خراپی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بوو. دەبێت ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەم هێرشە سەرکۆنە بکەن.
 پێویستە ئێران لە بەرامبەر هێرشەکە بە بەرپرسیار بزانن و پشتگیری لە دیموکراسی و سەروەری عێراق بکەن.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە