بڕیاره ئه‌مڕۆ چوار شەممە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی موچه‌و گۆڕانكاریی له‌موچه‌دا كۆببێته‌وه، وته‌بێژی حكومەتیش ئاشکرایدەکات، کە له‌مه‌ودوا هه‌موو (٣٠) رۆژ جارێك مووچه دابه‌شدەکرێت.
بڕیارە پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (٢٨)ی ئادار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لەبارەی بدهستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه كۆببێته‌وه‌و دوابڕیار له‌وباره‌یه‌وه بدات.
لای خۆشیەوە سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووە، کە "كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و تێیدا بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت، حكومه‌تی هه‌رێمیش سه‌رجه‌م داهاته‌كانی ده‌خاته‌ڕوو، بڕیاریشه له‌مه‌ودوا هه‌موو (٣٠) ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌شبکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە