پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی 3ی 2019 نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆوەبینی و پسپۆڕانی ئابوری نەوتیش هۆكارەكەی بۆ نەهێشتنی هۆكارەكانی راگرتنی نەوتی تەكساس دەگێڕنەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، 14 سەنت دابەزی كە لەسەدا 2ی نرخەكەیەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بو بە 67.83 دۆلار.
لەهەمانكاتدا نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی داشكاندنی زیاتری بەخۆوە بینی و هەر بەرمیلێك نەوت 53 سەنت دابەزی كەلەسەدا 9ی نرخەكەی دەكات و بەوەش لە 59.41 دۆلاردا جێگیربو.
لەبارەی هۆكاری داشكاندنی نرخی نەوتیشەوە، پسپۆڕانی ئابووری نەوت پێیانوایە نەهێشتنی بەربەستەكانی رەوانەكردنی نەوت لەپاڵاوگەكانی نەوتی تەكساسدا كە بەهۆیانەوە ماوەیەك بو تەنكەرە نەوتەكان ئاپۆڕایان بەستبو كاریگەری زۆری لەسەر داشكاندنی نرخی نەوتی خاو هەبوە.
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریكا رایگەیاندوە، مامەڵەی بازرگانی نەوت، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لەبازاڕەكانی جیهاندا زیادیكردوە و گەیشتوەتە 2.8 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا، ئەمەش زیاتربو لەرێژەی مامەڵەی پێشبینیكراو كە وادانرابو بۆ 1.2 ملیۆن بەرمیل كەمببێتەوە، ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر داشكاندنی نرخی نەوت هەبوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە