پەیامی کورد... "له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی دووشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن"
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى كوردستان و له عێراقیش چاودێرى بینینى مانگ ده‌كرێت بۆ دیاریكردنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز، هه‌روه‌ها له وڵاتى سعودیه‌ش چاودێرى مانگ ده‌كرێت، سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی دووشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.
لەمبارەیەوە ئه‌ندازیار محمد شه‌وكه‌ت عوده، سه‌رۆكى سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویکردەوە، زۆربه‌ی وڵاتانى ئیسلامى یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانیان له ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ده‌ستپێكرد ئه‌وه‌ش دوای بینی مانگ بۆیه رۆژی ٢٩ ی ره‌مه‌زان، كه ده‌كه‌وێته ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣٠ی نیسان چاودێری مانگ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی بینین مانگ ببین و جه‌ژن رابگه‌یه‌نن.
هەروەها سه‌رۆكى سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تیش دەڵێت : "هه‌ر یه‌ك وڵاتانى ئیندۆنیسیا، مالیزیا، برۆنای، هیندستان، پاكستان، ئێران، عومان، ئوردن، مه‌غریب و غانا له ٣ی نیسان مانگیان بینى بۆ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ، به‌مه‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌و وڵاتانه ده‌بێته (٢٩)ی ره‌مه‌زانه و ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه ١ی ئایاری ٢٠٢٢ چاودێری مانگ ده‌كه‌ن.
هاوکات بەگوێره‌ی سه‌نته‌ری فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی، پێشبینی ده‌كرێت له هیندستان، به‌نگلادیش و پاكستان، رۆژی سێشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له چه‌ند وڵاتێك بینینی مانگ له رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌كاتی رۆژئاوابوون به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:-
له جاكارتا مانگ ٢٤ خولهك دوای رۆژئاوابوون نامێنێت، ته‌نیا له رێگه‌ی تلیسكۆبه‌وه له‌وانه‌یه ببینرێت له ئیمارات ٣٧ خولهك دوای رۆژئاوابوون مانگ ئاواده‌بێت.
له سعودیه ٣٨ خولهك دوای رۆژئاوابوون مانگ ئاواده‌بێت، كه ته‌مه‌نی ١٨ كاتژمێر و ٣٦ خوله‌كه. له عه‌مان و قودس دوای ٢٤ خولهك له رۆژئاوابوون مانگ ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام بینینی مانگ له ئه‌بوزه‌بی و ریاز و عه‌مان و قودس ته‌نیا له رێگه‌ی تلیسكۆبه‌وه ده‌بێت.
شایەنی باسە ئەمە لە کاتێکدایە کە له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له رۆژی شه‌ممه چاودێری مانگ ده‌كه‌ن، رۆژی دووشه‌ممه وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاری ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە