نێوان سەدر و عامری تێکدەچێت

نێوان سەدر و عامری تێکدەچێت

لەسەر بەستنی ئەو هاوپەیمانێیەی لەنێوان سائیروون و نەسر درووست بووە ، گرژی دەکەوێتە نێوان سەدر و عامری.

سەرچاوەیەکی باڵای عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، لەسەر بەستنی هاوپەیمانێتی لەگەڵ نەسر، گرژی کەوتووەتە نێوان هاوپەیمانێتی سائیروون، بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانێتی فەتح، بەسەرۆکایەتی هادی عامری.

سەرچاوەکە گوتویەتی، هادی عامری، لەبەرامبەر هاوپەیمانێتی سائیروون و نەسر، کار بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی و چەند لایەنێکی دیکە دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەستی کردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانە . ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی کورسییەکانی ئەو هاوپەیمانێتییەی عامری هەوڵی بۆ دەدات، نزیکەی ١٢٠ کورسی پەرلەمانە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی، بە فەرمی هاوپەیمانێتی نێوان سائیروون و نەسریان ڕاگەیاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە