مەسروور بارزانی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

مەسروور بارزانی پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...     مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لە ساڵیادی شاڵاوەكانی ئەنفال، داوای بنبڕكردنی ئەو هزرە شۆڤێنی و رەگەزپەرستییە دەكات كە لە پشت ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالن.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامەكەیدا رایگەیاند، یادكردنەوەی ئەو تاوانە مەزنانەی بەرانبەر بە خەڵكی كوردستان و بەبەرچاوی جیهان ئەنجامدران و هەزاران كەسی بێتاوانی تیادا بوون بە قوربانی، نابێت تەنها یادكردنەوەیەكی ئاسایی ئازارەكانمان بێت، بەڵكوو دەبێت بە هەموو شێوەیەك هەوڵی بنبڕكردنی ئەو هزرە شۆڤێنی و رەگەزپەرستییە بدرێت، كە لە پشت ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالن و زۆربەی ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە و زامێكی قوڵ و لەیادنەكراویشە لە جەستە و یادەوەری گەلی كوردستاندا.
مەسرور بارزانی لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا دەڵێت ''حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا درێژە بە هەوڵەكانی دەدات بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی كەیسی ئەنفالەكان و بە جینۆسایدناساندنی، بەردەوام پەرۆشی باشتركردنی ژیان و گوزەرانی كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوەكانی جینۆسایدی ئەنفالە".

هەروەها جەختدەكاتەوە، پێویستە دەوڵەتی عیراق بەرپرسیارێتی دەستوری و ئاكاریی خۆی لە قەرەبوكردنەوەی ئەو تاوانە مەزنانە لەئەستۆبگرێت و دڵنیایی دوبارە نەبونەوەشیان لەداهاتودا بدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە