پەیامی کورد ... کۆرۆنا بەرۆکی مەیموونەکانیشی گرت
له‌كالیفۆڕنیا بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو مه‌یموندا ده‌ركه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانیش ده‌ڵێت، ٨ گۆریلا له‌ناو باخچه‌كه‌ماندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
لیزا بیترسون به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی سان تیغون له‌كالیفۆڕنیا بۆ ئاژانسی ئه‌سوشیتدپێرس رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌شت غۆریلا له‌باخچه‌كه‌مان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌ئێستاشدا له‌ژێژ چاودێری پزیشكدان.
حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیاش وتی: له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و باخچه‌یه ده‌كه‌ین و سه‌ردانكردنی گه‌شتیارانمان بۆ ئه‌و باخچه‌یه قه‌ده‌غه كردوه‌و ئه‌و غۆریلایانه‌شی توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و له‌ژێر چاودێریدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە