"ئەگەر عەلی سیستانی نێوەندگیری نەکردبایە، ئێمە سەدرمان دەکوشت"

"ئەگەر عەلی سیستانی نێوەندگیری نەکردبایە، ئێمە سەدرمان دەکوشت"

زەڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان، لە گفتوگۆ لە گەڵ پێگەی ئێن.بی.ئاڕ دەڵێت، لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق سەرم سووڕ ماوە و چاوەڕێم دەکرد حەیدەر عەبادی، کە سەرکردایەتی شەڕی دژ بە داعشی کردووە، ئەنجامێکی باشتری بە دەستهێنابایە.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان، هەروەها دەڵێت: پێشوازی لە سیاسەتەکانی ئێستای موقتەدا سەدر دەکات. هەر چەند سەدر دژی پرۆسەی سیاسی بووە و زۆر جار پشتی بە هێزی سەربازی دەبەست.

زەڵمای خەلیلزاد دەشڵێت، "راستە، کە سەدر ژمارەیەک لە سەربازەکانی ئێمەی کوشت، بەڵام ئێمەش ژمارەیەک لە پەیڕەوانی ئەومان لە ناوبرد و ئەگەر عەلی سیستانی نێوەندگیری نەکردبایە، ئێمە سەدرمان دەکوشت".

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق، لەبارەی سەدرەوە دەڵێت "ئێستا گۆڕانی بەسەرداهاتووە و کەوتۆتە ریڕەوی رابەرێکی سیاسی و ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت، ئەنجامێکی ئەرێنی بەدواوە دەبێت".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە