کۆریای باکور بۆ خەڵکی وڵاتەکەی: لە کاتی لافاودا وێنەی "سەرۆک کیم" بپارێزن

کۆریای باکور بۆ خەڵکی وڵاتەکەی: لە کاتی لافاودا وێنەی "سەرۆک کیم" بپارێزن

پەیامی کورد... کۆریای باکور بۆ خەڵکی وڵاتەکەی: لە کاتی لافاودا وێنەی "سەرۆک کیم" بپارێزن

بەرپرسانی کۆریای باکور داوا لە هاوڵآتییانی وڵاتەکە دەکەن لە ئەگەری ڕودانی لافاودا ئاگاداری وێنەکەی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵاتەکە بن و بیپارێزن.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی زریانی خانون لە کۆریای باکور، پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداری کۆریای باکور هۆشداریی دا بە خەڵک، لە ئەگەری دروستبوونی لافاوادا سەرنجی یەکەمیان لەسەر ڕزگارکردنی وێنەکەی کیم جۆنگ ئون و باوکی بێت.

پارتەكەی کیم جۆنگ ئون ئاشکراشی کردووە: چەندین سەرباز و خۆبەخش بۆ ڕزگارکردنی وێنە و پەیکەرەکانی کیم جۆنگ ئون لە شوێنە گشتیییەکاندا ئامادە کراون.

پێشبینی دەکرێت زریانی خانون لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆریای باکور بگرێتەوە و لە ناوچە و شارە جیاوازەکانیش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە