سێناتۆری پەیامی کورد ... کۆماریخوازەکانی ئەمریکا لە ئەیالەتی ئەریزۆنا " لیندسی گراهام " کە لە سەر بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بۆ کشاندەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ، داوای لە سەر خوە کردنی ئەم بڕیارەی بۆ کشاندەوە و هەروەها مسۆگەر کرسنی پاراستنی کوردەکانی کردبوو ، ئەمڕۆ لە ووتوووێژێکی تایبەتدا لە سەر سووریا و بۆنیاتنانی هەرێمی ئەمنی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دا قسە و ڕاوێژیان کرد .
سێناتۆر گراهام ئەمڕۆ ١٨ی جانیوەری ٢٠١٩ لە کۆشکی سەرۆککۆماری تورکیا لە بێشتەپە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان چاوپێکەوتنی ئەنجامدەدا و هەروەها لە سەر باروودۆخی سووریا ووتوووێژ بکەن .
گراهام لە دوای بڕیاری کشاندەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە لایەن ترامپ ەوە ، چاوپێکەوتنی تایبەتی لەگەل ترامپ ڕێکخستبوو .
هەروەها گراهام لە دوای هێرشی ڕۆژی چوارشەممە لە مێنبەج کە تێیدا چوار هاووڵاتی ئەمریکی گیانی خۆیان لکە دەستدا ڕایگەیاندبوو کە " هیوادارم کە سەرۆک ترامپ باش تێبگات کە دۆخی سووریا بەرەو کوێ دەڕوات بە ووردی لە سەری بفکرێتەوە و هەوڵی بۆ بدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە