رەحیم پور ئەزغندی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی رۆشنبیری ئێران ، رایگەیاند كاتی ئەوەیە ئیمبراتۆریەتی فارسی لە ناوچەكە رابگەیەنیین
لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنیدا لە گەڵ كەناڵی ئوفقی ئێرانی رەحیم پور ئەزغندی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی رۆشنبیری ئێران، رایگەیاند، كاتی ئەوەیە ئیمبراتۆریەتی فارسی لە ناوچەكە رابگەیەنیین. هەروەها سەبارەت بە دەستتێوەردانەكانی ئێران لە كاروباری ناوەخۆی وڵاتان لە ناوچەكە ، ئەم بەرپرسە ئێرانییە روونیكردەوە كە ئەو وڵاتانەی دۆستی ئەمریكان هەوڵ دەدەین كە رژێمەكانیان بروخێنیین ئێستاش 5 تا 6 وڵات لە ژێر کۆنترۆلی رابەری باڵای عەلی خامەنەئی دان
رەحیم پور راشیگەیاند كە ئێران سەدام حوسێنی سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراقی لە سێدارەدا دوای ئەوەی ئەمریكا هەوڵی دەدا كە بیهێڵێتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە