پەیامی کورد ... ئەگەری هاتنی لەناکاوی ئەردۆغان بۆ عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا
یەکێک لە نوێنەرانی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە بڕیاری ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سەفەر بۆ عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵی دا و ڕایگەیاند بڕیار وایە لەم سەفەرەدا ئەردۆغان هەفت مێحوەر بخاتە ڕوو کە گرینترینیان سووریا و بابەتی ئاوەکان دەبێت .
جاسم موحەمەد جەعفەر یەکێک لە نوینەرانی پێشووی پەرلەمانی عێراقی سەر بە تورکمانەکان لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند ، سەفەری سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام زۆربەی سەفەرەکانی بەرپرسانی دامەزراوەگەلی هەواڵگری نهێنی و شاراوەیە و بۆ ڕاگەیاندنی بەباتگەلی ئەمنییەتی هاوبەشە .
ئەو هەروەها ووتی : ئامادەبوونی شاندەگەلی تورکیا لە عێراق بە تایبەت بە گرینگیدان بە بڕیارەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سەفەربە عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا و بۆ پێداچوونەوە بە بابەتگەلی گرینگی سیاسی ، کارێکی ئاساییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە