رێكخراوی تەندروستی جیهانی:ژمارەی توشبووان بە كورۆنا لە جیهان (52%) زیادیكردووە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی:ژمارەی توشبووان بە كورۆنا لە جیهان (52%) زیادیكردووە

پەیامی کورد... رێكخراوی تەندروستی جیهانی:ژمارەی توشبووان بە كورۆنا لە جیهان (52%) زیادیكردووە


رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتی هەفتانەیدا ئاشكرایدەكات, بڵاوبونەوەی ژمارەی توشبوان بە پەتای كۆڤید-19(كورۆنا) لەماوەی (28) رۆژدا لە سەرانسەری جیهان, بەڕێژەی (52%) بەرزبووتەوە بە بەراود بە (28) رۆژی پێشوتر.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە, لەهەمان ئەو ماوەیەدا توشبونی (850) هەزار حاڵەتی توشبوی نوێ‌ تۆماركراوە لەسەر ئاستی جیهان.

لە (20) تشرینی دووەم تا رۆژی (17) ی كانونی یەكەم, ژمارەی توشبوووە تازەكان, بەڕێژەی (52%) بەرزبووتەوە.

هەر لەمانگەدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند, ڤایرۆسی كورۆنای گۆڕاو لەگەڵ مرۆڤ خۆی گونجاندووە, لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە گۆڕان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە