پەیامی کورد... ئاگر لە کێڵگە نەوتێکی ئێران کەوتەوە
ئەمڕۆ توانرا ئەو ئاگرە بکوژێنرێتەوە، کە لە کێڵگەی شادیگانی نەوتیی لە باشووری ئەو وڵاتە کەوتەوە. بە وتەی بەرپرسانییش، ئاگرکەوتنەوەکە کارێکی تێکدەرانە بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کە لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە گواستویەتییەوە، ئاگرەکە بەهۆی کاری تێکدەرانەوە، سەرلەبەیانیی زوو کەوتووەتەوە، بەڵام زوو کۆنترۆڵ کراوە.
جێگای ئاماژەیە ساڵانێکە ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە هێرشیی ئەلیکترۆنیی تۆمەتبار دەکات، کە زەرەر و زیانی زۆری لەو وڵاتە داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە