پەیامی کورد ... کرێملین : ڕابەرانی ڕووسیا ، ئەمریکا و عەرەبستان پاڵپشتی ڕێکەوتنەکەی ئۆپێک دەکەن .
ڕابەرانی ڕووسیا ئەمریکا و عەرەبستان لە سەر بابەتی کەم کردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی بەرهەم هێنانی نەوت گەیشتنە ڕێکەوتن .
سەرۆککۆماری ڕووسیا ، ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ، و سەلمان بن عەبدۆلعەزیزی ئالی سەعوود ، پاشای عەرەبستانی سەعوودی لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا ، لە ڕێکەوتنی ئۆپێک دەربارەی کەم کردنەوەی دەستپێشخەرانە هەنگاو بە هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت پاڵپشتی یان کرد و ئەم ڕێکەوتنە خرایە واری جێبەجێ کردنەوە .
ئاژانسەکانی هەواڵی کرێملین لە بەیاننامەیەکدا ڕایانەگەیاند : ووتووێژی تەلەفۆنی نێوان ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا و دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا و سەلمان بن عەبدۆلعەزیز ئالی سەعوودی پاشای عەرەبستانی سەعوودی ئەنجام درا . ڕابەرانی ئەم سێ ووڵاتە لە ڕێکەوتنی دەستکەوتوو لە لایەن ئۆپێکەوە دەربارەی کەم کردنەوەی دەستپێشخەرانە هەنگاو بە هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت و متمانە لە جێگیر بوونی بازاڕەکانی جیهانی پاڵپشتی یان کرد . ئەم ڕێکەوتننامەیە دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە