پەیامی کورد ... ئێران بە پێدانی دەرمانی ماوە بەسەر چوو تووشبووانی کۆرۆنای کوشتووە
ڕۆژنامەی سان ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە کۆرۆنا و دۆخی نەخۆشانی تووشبوو بەم ڤیرووسە نووسی : تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران لە دوای بەکار هێنانی دەرمانگەلی ماوەبەسەر چوو و ئێکسپایەر گیانی خۆیان لە دەستداوە
ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها دەڵێ ، قوربانیانی کۆرۆنا ٥ بەرابەری ئامارە فەرمییەکان بووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ١٥ هەزار کەس کە گیانی خۆیان لە دەستداوە .
جێگای ئاماژەدانە کە ئێران لە دۆخێکی مەترسیدار دایە و بە هۆی کارە تێرۆریستییەکانی و گرینگی نەدان بە دۆخی ناوخۆی ووڵات و بەکارهێنانی دەرمانی ماوە بەسەرچوو هۆکاری ماڵوێرانی زیاتر خەڵک لە ناوخۆی ئێران بە تایبەتی و هەروەها زۆربەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەژمار دەکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە