ئێران بۆ سڕینەوەی ئینستاگرام و فەیسبووکی دژبەرانی خۆی، ١٠ هەزار یۆرۆی بە چاودێرانی ئەم ئەپانە داوە

ئێران بۆ سڕینەوەی ئینستاگرام و فەیسبووکی دژبەرانی خۆی، ١٠ هەزار یۆرۆی بە چاودێرانی ئەم ئەپانە داوە

پەیامی کورد... ئێران بۆ سڕینەوەی ئینستاگرام و فەیسبووکی دژبەرانی خۆی، ١٠ هەزار یۆرۆی بە چاودێرانی ئەم ئەپانە داوە

بەرپرسانی ئەمنییەتی ڕژێمی ئێران بە پێدانی بەرتیل بە چەند چاودێری ناوەڕۆکەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لە هەوڵدایە پەیجی ئینستاگرام و فەیسبووکی دژبەرانی خۆی بسڕێتەوە.

هەوڵی بەرپرسانی ئەمنییەتی ڕژێمی ئێران بۆ سڕینەوەی لاپەڕەی بەکارهێنەری ژمارەیەک لە دژبەران و ڕەخنەگرانی ڕژێم لە ئینستاگرام، لەلایەن چاودێرێکی ناوەڕۆکی بابەتەکان کە پێشتر لە دامەزراوەیەکی چاودێر بەسەر ناوەڕۆکی ئینستاگرام و فەیسبووک کاری کردووە، بڵاو بووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەیکە وتەبێژی شەریکەی ''مێتا'' دامەزراوەی دایکی فەیسبووک و ئینستاگرام، بە بەڕێوەبەریی ''مارک زاکربێرگ''ی وتووە کە هیچ بەڵگەیەک لەو بارەوە لەبەر دەستدا نییە، بەڵام ژمارەیەک زۆر لە بەکارهێنەرانی ئێران و کوردستان سەبارەت بە سڕینەوەی پەیج و بابەتەکانیان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ژمارەیەک لە چاودێران کە لەو دامەزراوەیە کار دەکەن، هاوکارانی ئێرانیی خۆیان بە پشتیوانی لە ڕژێمی ئێران و وەرگرتنی فەرمان لە بەرپرسانی ئەو ڕژێمە تۆمەتبار کردووە کە بەبێ گرنگیدان بە ئاکامی ئەو کارە،ئینستاگرامی ژمارەیەکی زۆر لە دژبەرانی ڕژێمی نەسڕیوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە