ئێران بووەتە مەترسیدارترین ووڵات بۆ ئێمە

ئێران بووەتە مەترسیدارترین ووڵات بۆ ئێمە

پەیامی کورد     ...    ئێران بووەتە مەترسیدارترین ووڵات بۆ ئێمە .

ئاوی کووخاوی  بەرپرسی کۆمیتەی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئێران لە پڕۆژەی ئەتۆمی خۆیدا توانیویەتی بگاتە پێشکەوتن گەلێکی بەرچاو و بووەتە مەترسیدارترین ووڵات بۆ ئیسرائیل .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئارتی عەرەبی ، کووخاوی ، ووتی : بەڵام ئێران  سەرەڕای پێشکەوتنە زۆرەکانی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دا تەنیا دوژمنی ئیسرائیل نییە لە ناوچەکەدا .

ئەو کە لە مەراسمێکی فەرمیدا ووتاری ێشکەش دەکرد ووتی : کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستادا لە بازنەی سێهەمی دایە بەڵام لە سەر بازنەی دووهەم و یەکەم کاریگەری دەبێت . ئەم ووڵاتە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆیدا توانیویەتی پێشکەوتنی باش بە دەست بهێنێت بەڵام ئەتۆمی بوون ئێستا تەنیا هەڕەشە نییە .

کووخاوی ووتی : ئێران خاوەن چەکگەلێکیشە و لە دوژمنەکانی ئێمە لە بازنەی یەکەم ، لە سەرووی هەموویانەوە حەماس پاڵپشتی دەکات . ئەم ووڵاتە هەروەها هاوکاری و یارمەتی حەماس و جیهادی ئیسلامی دەدات و پشتی تێرۆریستانی دژ بە ئیسرائیل لە چوارچێوەگەلی جۆراوجۆر ، مەیدانەکانی شەڕ و لە بازنەیەکی بەرفراوان دا دەگرێت و یارمەتییان دەدات .

ئەو هەروەها ووتی : پێکهاتەکانی بەشی ستراتیژی و پێداجوونەوەی بازنەی سێهەم دەبێ زۆر ئاگادار و هۆشیار و بە تەواوی زیرەک بن و بە باشی پێشینەی سیاسی ، سەربازی و مێژوویی و لێکدانەوەی ڕاستییەکان لە مەیدانە جیاوازەکاندا بزانن و تواناییان هەبێت ڕێگە چارەکان بدۆزنەوە و بالایی ئێمە بپارێزن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە