پەیامی کورد ... ئێران ٤٥ دیپلۆماتی ئەمریکی خستە لیستی گەمارۆکانەوە
سەرۆکی ستادی مافی مرۆڤی ئێران بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعات، ٤٥ کەسایەتیی یاسایی و حەقیقی کە دەستیان لە پەسندکردنی گەمارۆکان دژی ئێراندا هەبووە خستووەتە لیستەی گەمارۆکانەوە.
"عەلی باقری" وتوویەتی، ئەو هەوڵەی ئێمە لە دژی هەوڵەکانی ئەمریکایە، چونکە ئەمریکا گەمارۆی زاڵمانەی دژی ئێمە پەسند کردووە و سپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساندووە.
ئەو کەسانەی کە ئێران گەمارۆی خستوونەتە سەر، دیپلۆمات و ئەفسەرانی ئیتلاعاتیی ئەمریکان کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە وڵاتانی ناوچەدا بازرگانیی ئێرانیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.
ئەو کاربەدەستەی حکوومەت باسی لەوەش کردووە، گەمارۆکانی ئامریکا دژی ئێران بووەتە هۆی ئەوەیکە کەلوپەلی پزیشکی بۆ ئێران هەناردە نەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە