پەیامی کورد...ئێران داوای کردنەوەی سنوورەکان لەگەڵ عێراق دەکات
کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای کردنەوەی مەرزە سنوورییە هاوبەشەکان لە حکوومەتی عێراق دەکات.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان داوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022، محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمان و بە فەرمی، سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.
محەمەد باقر قالیباف لە لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامەنووسان، داوای لە حکوومەتی عیراق کردووە مەرزە سنوورییە وشکانییەکانی وڵاتەکەی بەڕووی زیارەتکارانی شیعەمەزهەبی ئێران بکاتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، سیاسەتی حکوومەتی ئێستای وڵاتەکەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و ژینگەییەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە