پەیامی کورد... ئێران درۆن و موشەكی بۆ سنورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گواستەوە
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای كوردستان میلیشیا ئێرانییەکان کەرەستەی سەربازی و چەکی سەربازی زیاتریان بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا گواستەوە، لەوانەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئامادەکارییەکان بۆ پەرەسەندنی هێرشه‌كان لەدژی ئەو بنکە ئەمریکیانەی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاته‌ن.
سەرکردەی گروپێكی ئێرانی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، سوپای پاسداران و میلیشیاكانی سەر بە سوپای پاسداران، هێزی سەربازی، لە فڕۆکەخانەی شەعیرات لە گونده‌واری حومسەوە بۆ شاری مەیادین لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور گواستووه‌ته‌وه. دوای ئەوەی كه‌ره‌سته‌كان لە خاکی عێراقەوە گەیشتوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران بریتی بوون له ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی دروستکراوی ئێران و مووشه‌کی کورتمه‌ودا (فه‌جر 1 و فه‌جر 2) و سیسته‌می په‌یوه‌ندی هاوچه‌رخ، ژماره یه ک ئامێری بێ ته‌ل و کامێرای چاودێری، له‌گه‌ڵ تیمێکی پسپۆڕی ئێرانی بۆ ئامادەکردن و دانانی سیستەمەکە.
ئەوەشهاتووە، پێنجشەممەی ڕابردوو ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا دوو سەرکردەی میلیشیایه‌كی لایەنگری ئێرانی کوشت، کە به‌وتەی خۆی بەرپرسن لە هێرشەکانی سەر بنکە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق.
باسی لەوەشكردوە، پێشبینیش دەکرێت لە شاری دێرەزوورەوە هێزی زیاتری دیکە سوپای پاسداران بگات، بۆ ئەوەی لە ناوچەی شیبلی هەڵبگیرێت، کە ناوچەیەکی بەرزە و ده‌ڕوانێته ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، کە بنکەکانی ئەمەریکی لێیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە