پەیامی کورد...ئێران: فڕۆکەی جەنگی سوخۆی 35 و کۆپتەری میل 28مان لە رووسیا كڕیوە
مەهدی فەرەحی، جێگری وەزیری بەرگری ئێران، رایگەیاند، كڕینی هەلیکۆپتەری هێرشبەری میل 28 و فڕۆکەی جەنگی سوخۆی 35 و فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنانی یاک 130 كۆتایی ھاتووە و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئێران بەردەوامە.
سوخۆی 35 یەکێکە لە بەهێزترین فڕۆکە جەنگییەكان، راداری پێشکەوتووی ھەیە و دەتوانێت 30 ئامانج دەستنیشان بکات و لە یەک کاتدا لەگەڵ ھەشت ئامانجدا شەڕ بکات. ئاماژە بەوەشدراوە، فڕۆکەی مەشق و ڕاهێنانی یاک 130 لە ئەیلوولی ئەمساڵ رادەستی ھێزی ئاسمانی ئێران كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە