ئێران جارێکی تر هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

ئێران جارێکی تر هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ئیدیعای ئەوە دەکات کە تەمەنی ئیسرائیل 25 ساڵی تر ناخایەنێت

 

بە گوێرەی هەواڵێکی رادیۆ فەردای ئێرانی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای فه‌رمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو بردنی له‌ ئیسڕائیل دووباره‌ كرده‌وه‌ و وێڕای ئاماژه‌ به‌ لێدوانه‌كانی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئیسڕائیل 25 ساڵ داهاتوو نابینێت، چونكه‌ ئه‌وان نایه‌ڵن ته‌مه‌نی له‌وه‌ زیاتر درێژ ببێته‌وه‌.

عه‌بدوڕه‌حیم موسه‌وی رایگەیاند کە ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌مریكا له‌ ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بهێنینه‌ خواره‌وه‌ و هه‌روه‌ها رێگه‌ ناده‌ین ته‌مه‌نی ئیسڕائیلیش له‌ 25 ساڵی دیكه‌ درێژتر ببێته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران كه‌ نزیكه‌ی حه‌وت مانگ به‌ر له‌ ئێستا له‌لایه‌ن عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری ئێرانه‌وه‌ ئه‌م پۆسته‌ی دراوه‌ته‌ ده‌ست، مانگێك دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ش وتبووی كه‌ ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، ئه‌وان ته‌لئه‌بیب له‌ناو ده‌به‌ن.

حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام وڵاتی ئیسڕائیل وه‌ك گرێی شێرپه‌نجه‌ ناوده‌بات و رێبه‌ری ئێرانیش جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌م وڵاته‌ ناگاته‌ 25 ساڵی داهاتوو و ئه‌وان له‌ناوی ده‌به‌ن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە