پەیامی کورد ... کۆرۆنا هەلێکی گرینگە بۆ لێک نزیکبوونەوەی زیاتری ئانکارا و واشینتۆن
ووتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، لەو بڕوایەدایە قەیرانی کۆرۆنا هەلێکی ڕەخساندوە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ووڵاتەکەی، بەو هۆیەوە بتوانن زیاتر لە یەک نزیکترببنەوە.
ئیبراهیم کاڵن، ووتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی ئاڕاستەکردنی نیشتیمانی تورکیا و ئەمریکا کە بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری تێدا کردبوو رایگەیاند، "بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا چەندین ئاڵەنگاری و هەلی لە جیهاندا ڕەخساندوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی لێک تێنەگەیشتنەوە هەندێک جار پەیوەندییەکانی نێوان واشینتۆن و ئانکارا بەرەو ئاڵۆزبوون رۆیشتووە، بەڵام لەو باوەڕەدایە قەیرانی کۆرۆنا هەلی لێکنزیکبوونەوەی نێوان هەردوو ووڵاتی رەخساندوە.
کاڵن هیواشی خواست وڵاتەکەی و ئەمریکا هەندێک بابەتی کۆنی سیاسی نێوانیان وەلابنێن و پێ بخنە قۆناغیکی نوێوە، کە تیایدا بەرژەوەندی گەلەکانیان و داهاتوی وڵاتەکەیان بابەتی سەرەکی پەیوەندییەکانیان بێت.
ئەوەشی رونکردەوە، کۆرۆنا ئەوەی سەلماند هیچ لایەنێک ناتوانێت خۆی بە گەورەی ئەم گەردونە دابنێت، ڤایرۆسێکی نەبینراو ترسی کردە دڵی سەرجەم دانیشتوانی سەر زەویی هەر لە چینەوە تا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
تورکیا یەکێکە لەو 10 وڵاتەی جیهان کە زۆرترین زیانی بەهۆی کۆرۆناوە پێگەیشتوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە تێیدا بەرزبوەتەوە بۆ 158 هەزار و 762 کەس، ژمارەی مردوانی ئەو وڵاتەش چوار هەزار و 397 کەسی تێپەڕاندوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە