پەیامی کورد... ئۆکراینا هاوردەکردن لە ڕووسیاوە قەدەغە دەکات
ئۆکراینا سەرجەم هاوردەکانی لە ڕووسیاوە قەدەغە کرد، کە پێش جەنگ ڕووسیا یەکێک بوو لە هاوبەشێکی سەرەکی بازرگانی ئۆکراینا کە ساڵانە بڕی نزیکەی ٦ ملیار دۆلار پێداویستی لە ڕووسیاوە هاوردە کردووە، هەروەها داواشی لە وڵاتانی دیکە کرد سزای توندتری ئابووری بسەپێنن بەسەر ڕووسیادا.
وەزیری ئابووری ئۆکراینا یولیا سڤیریدێنکۆ وتی " ئەمڕۆ بە فەرمی بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتە سەرکوت کارەکەدا هەڵدەوەشێنینەوە."
وتیشی " لە ئێستاوە هیچ بەرهەمێکی فیدراسیۆنی ڕووسیا هاوردەی وڵاتەکەمان ناکرێت."
لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکەرییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکراینا هیچ بازرگانییەک و خزمەتگوزارییەک لەنێوان دوو وڵاتەکەدا نەبووە، بەڵام ئەم بڕیارە قەدەغەکردنی هاوردەکردن لە ڕووسیاوە دەکاتە یاسا.
وتی " ئەم جۆرە هەنگاوە دەبێت وەکو نموونەیەک بێت بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و سزاکانی سەر ڕووسیا توندتر بکەنەوە، لەوانەش گەمارۆدانی وزەی ڕووسیا و گۆشەگیرکردنی سەرجەم بانکەکانی ڕووسیا."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە