ئێران هەڕەشەی جیددی لە ئیسرائیل دەکات

ئێران هەڕەشەی جیددی لە ئیسرائیل دەکات

پەیامی کورد    ...     لە ووڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، مورتەزا قوربانی، ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : "ئێران هەوڵ نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، بەڵام ئیسرائیل زۆر لەوە بچوکترە بوێرێت هیچ هەڵەیە بەرامبەر تاران بکات".

ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند : ئەگەر ئیسرائیل هەر هەڵەیەک بەرامبەر ووڵاتەکەی بکات، لە لوبنانەوە هێرش دەکەنە سەر تەلئەبیب و "دەکەین بە خۆڵ".

ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران باسی لەوەشکرد، "ڕووداوەکانی عێراق، لۆبنان، سووریا و یەمەن وایکردوە ئێران ڕیزەکانی بەرگری خۆی رێکبخاتەوە و ئامادەبێت بۆ هەر پێشهاتێک".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە