پەیامی کورد... ئۆکرانیا: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 81 هێرشی رووسیامان تێکشکاندووە
بهپێی راگهیهندراوی سەرۆکایەتی ئەرکانی ئۆکرانیا، لەماوهی 24 کاتژمێری رابردوودا، هێزهكانیان له پێنج ئاڕاستهی جیاوازهوه 81 هێرشی رووسیایان تێکشکاندووە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا له راگهیهندراوهكهدا ئهوهشی ئاشكرا كردووه، سوپای رووسیا هێرشەکانی لە لیمان، کوپیانسک، باخمووت، ئاڤدیڤکا و شاختێرسک چڕکردووەتەوە و لە هێرشەکانی دا بە چەکی قورس ناوەندە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 81 هێرشی هێزەکانی رووسیایان لە پێنج ئاراستەی جیاوازەوە تێکشکاندوون، هەروەها فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیاش لە جۆری سوخۆ-25 خراوەتەوەخوارەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی ئۆکرانیا ئاشکرای دەکات، رووسیا دەیەوێت ناوەندە هەستیارەکانی ئۆکرانیا لەناوببات و باڵەخانەکان دەکاتە ئامانج.
ساڵێک بەسەر جەنگی نێوان رووسیا – ئۆکرانیا تێدەپەرێت، تائێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ چارەسەری نێوانیان، جگە لە زیانی گیانی و ماددی شەڕی مۆسکۆ و کیێڤ، کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ئابووری جیهان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە