پەیامی کورد ... ئێران لە لایەن ئەمریکاوە بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوانبار کرا
نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژیمی تارانی بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوانبار کرد.
بەپێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆرای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران مافی کەڵک وەرگرتن لە مووشەکی بالستیک کە توانای هەڵگرتنی چەکی ناوەکی هەبێت، نییە. هاوکات ووڵاتانی دیکەش دەبێ لە فرۆشتنی کەلوپەلی نیزامی و پارچەکانی چەک وچۆڵ بە ئێران خۆ بپارێزن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە