پەیامی کورد ... ئێران بە ناوی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا هەموو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی قەدەغە ڕاگەیاند
دوا بە دوای دەست پیکردنەوەی ئالۆزییەکانی و ناڕەزایەتییەکانی لە ناو خۆی ئێران بۆ کوژانەوە ئاگری دڵی خەڵک دەسهڵاتدارانى ئێران بڕیاریان دا له چوارچێوهیەک بە ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤیرووسى كۆرۆنا و رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى، هه‌موو جۆره كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه حسێن زولفه‌قاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نیشتمانی بۆ ڤیرووسی كۆرۆنا له ئێران رایگه‌یاندوه، نووسراویان ئاراسته‌ی هه‌موو پارێزگاكان كردوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك.
روونیشیكردوه‌ته‌وه، قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه له هه‌موو ووڵاتدا كاری پێده‌كرێت و ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ناچارین، به شێوازی ئۆنلاین ئه‌نجامده‌درێن.
له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیرووسى كۆرۆناوه له جیهان ئێران یه‌كێك بوو له زه‌ره‌رمه‌ندترین ووڵاته‌كانى جیهان و تائێستاش نزیكه‌ى ٢٧٢ هه‌زار تووشبوو تۆماركراون و زیاتر لە ٣٠ هه‌زار كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە