ئێران ئاماده‌یه‌ به‌ته‌واوی ڤیزا له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبگرێت

ئێران ئاماده‌یه‌ به‌ته‌واوی ڤیزا له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبگرێت

پەیامی کورد … ئێران ئاماده‌یه‌ به‌ته‌واوی ڤیزا له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبگرێت

 

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری دیپلۆماسی ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌گه‌ڵ عێراق راده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌رجێك عیراقیش هەمان ئامادەیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا هەبێت.

 

 ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی (ئێرنا)ی ئێران لە زاری ڕەسوڵ موهاجیر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری دیپلۆماسی و ئابوری بڵاویكردۆته‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی لە هەموو كاتێكدا ئامادەیە بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا گەر عیراق هەمان ئامادەیی هەبێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌ردوو وڵات، به‌بێ ڤیزا، هاتووچۆ بكه‌ن".

 

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو بەسەرۆكایەتی حەسەن ڕۆحانی بڕیاریداوه‌، گەر حكومەتی عیراق ئامادەبێت، ئەوا لایەنی ئێرانیش لەهەموو كاتێكدا ئامادەیی هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەگەڵ ئەو وڵاتە.

 

رەسوڵ موهاجیر وتیشی: "ئێمە لەئێستادا چاوەڕوانی حكومەتی عیراقین، تا بڕیاری خۆی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزاوە ڕابگەیەنێت، تا هاووڵاتیانی هەردوو وڵات بەبێ‌ ئەوەی ڤیزە دەربكەن، گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن"

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە