ئێران ماوه‌ی هەناردەكردنی غازی بۆ عێراق بۆ پێنج ساڵی دیکە دریژکردەوە

ئێران ماوه‌ی هەناردەكردنی غازی بۆ عێراق بۆ پێنج ساڵی دیکە دریژکردەوە

پەیامی کورد... ئێران ماوه‌ی هەناردەكردنی غازی بۆ عێراق بۆ پێنج ساڵی دیکە دریژکردەوە


وەزیری نەوتی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ماوەی هەناردەی غازی وڵاتەکەی بۆ عێراق بۆ پێنج ساڵی دیکە دریژکردوەتەوە،

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13_ی ئایار_ی 2023 تەلەفیزۆنی فەرمی ئێران لەزاری جەواد ئوجی، وەزیری نەوتی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، دوای وردبینی شارەزایانی وڵاتەکە ماوەی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بۆ پێنج ساڵی دیکە دریژکراوەتەوە.

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، وڵاتەکەی بەپێی ئەو توانا مرۆیی وهونەری ئەندازیاریەی هەیەتی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لەبواری وزە و گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان لەگەڵ عێراق دەدات.

لە ئێستادا، ئێران دو گرێبەستی لەگەڵ عێراقدا هەیە، بۆ هەناردەی غازی وڵاتەکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و ئەم دو گرێبەستە بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە دریژکراوەتەوە.

چوارشەممەی رابردو بەئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرانی نەوتی هەردو وڵات، یاداشتێکیان لەبوارەکانی نەوت و غاز و پترۆکیمیایی لەنێوان عێراق و ئێراندا واژۆکرد.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە