پەیامی کورد ... ئێران ژمارەی پێوانهیی له توشبوون به كۆرۆنا تۆماردەكات
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 ههزارو 353 حاڵەتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه.
ئەمڕۆ سێ شەممە 17 ی تشرینی دووهمی 2020 سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنگرهیهكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 ههزارو 353 حاڵەتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه، 482 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، 482 كەس بە پەتاكە گیانیان له دهستداوه بهمهیش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە دەگەیەنێتە 42 هەزار و 461 كەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێرانئاماژهی بهوهش كرد، "لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 788 هەزار و 473 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە 5691 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە".
سیما سادات لاری ئهوهشی خستهڕوو: "تا ئێستا 570 هەزار و 774 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوەو ڕهوهانهی ماڵهوه كراونهتهوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە