پەیامی کورد … ئێران/ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی پێوانه‌یی گیانلەدەستدانی بە كۆرۆنا تۆماركرا
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 هه‌زارو 619 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 8 ی ئابی 2021 وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندووه، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 هه‌زارو 619 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 542 كەسیش به په‌تاكه گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 4 ملیۆن و 158 هەزار و 729 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 94 هەزار و 15 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە