پەیامی کورد ... ئێران وەرزشوانێکی ئەو وڵاتەی لەسێدارە دا
نەوید ئەفکاری، زۆرانبازێکی ئێرانی کە تۆمەتی کوشتنی پاسەوانێک لەکاتی خۆپیشاندانەکانی دژی حکوومەتی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ سزای سێدارەی بەسەرددا سەپابوو، لەسێدارە دراوە.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە نەوید ئەفکاریئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئەیلوول لەدوای کۆتاییهێنانی رێکارەکان و لەسەر داوای کەسوکاری کوژراو، لەسێدارەدرا.
کەیسی نەوید دەنگۆیەکی زۆری نابووەوە، کەسوکاری و چالاکوانان دەڵێن نەوید بەهۆی ئەوەی ئەشکەنجەدراوە گەواهیی ناڕاستی داوە، پارێزەرەکەشی دەڵێ "هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنت، ئەو بەڕاستی کەسێکی کوشتووە".
یەکێتییەکی جیهانیی کە نوێنەرایەتیی 85 هەزار وەرزشوان دەکات، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو داوای کرد ئێران لە پاڵەوانیێتییە جیهانییەکان دووربخرێتەوە، ئەگەر ئەو وەرزشوانە لەسێدارە بدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە