ئۆکراینا: ڕووسیا نەخۆشخانەیەکی منداڵانی بۆردوومان کردووە

ئۆکراینا: ڕووسیا نەخۆشخانەیەکی منداڵانی بۆردوومان کردووە

پەیامی کورد... ئۆکراینا: ڕووسیا نەخۆشخانەیەکی منداڵانی بۆردوومان کردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان، ١١٧ جار هێرش کراوەتە سەر ژێرخانی کەرتی تەندروستی. هەروەها چەندین جار ناوچەی نیشتەجێبوون کراوەتە ئامانجی فڕۆکە و مووشەکەکانی ڕووسیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ٩٧ ناوەندی تەندروستی زیانیان پێگەیشتووە، لە نێویاندا هەشتیان بە تەواوی وێران بوون، کە نەخۆشخانەی لەدایکبوونیشی تێدایە.

بۆ زانیارییەکان لە ڕاگەیەندراوەکەدا پشت بە ناوەندی چاودێری تەندروستی ئۆکراینا بەستراوە، کە لە هێرشەکاندا ١١ پزیشک کوژراون و ٣٤ کارمەندی تەندروستیش برینداربوون.

بە فەرمانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکراینا دەستیپێکرد، تا ئێستا هەزاران هاووڵاتی ئۆکراینا بەهۆی مووشەکبارانی سوپای ڕووسیان کوژراون. هەروەها ئۆکراینییەکانیش دەڵێن، زیاتر لە ١٦ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و "زیانی گەورەمان بە هێزە شەڕکەرەکانیان گەیاندووە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە