ئۆکراینا: ڕووسیا تانک و چەکەکانی فرۆشتووە و داویەتی بە خواردنەوەی کحولی

ئۆکراینا: ڕووسیا تانک و چەکەکانی فرۆشتووە و داویەتی بە خواردنەوەی کحولی

پەیامی کورد... ئۆکراینا: ڕووسیا تانک و چەکەکانی فرۆشتووە و داویەتی بە خواردنەوەی کحولی

پاش شکستهێنانی ڕووسیا لە بەکارهێنانی چەک و ماشێنە جەنگییە عەمبارکراوەکانیدا، دەزگاکانی هەواڵگریی ئۆکراینا بانگەشەی ئەوە دەکەن هۆکارەکەی گەندەڵی و بێسەروبەرەیی بێت.

هەواڵگریی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەداوە، بە هۆی گەندەڵی و بێسەروبەرەییەوە چەندین چەک و ئامێری جەنگی لە گەنجینەکانی عەمبارکردنی دوور مەودای ڕووسیا دیارنەماون، هەر لەبەر ئەوەشە وڵاتەکە ناتوانێت لەپێناو کەمکردنەوەی زیانەکانی جەنگدا ئەم چەک و ئامێرانە نوێ بکاتەوە و سوودیان لێببینێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی «سکای نیووز» ی بەریتانی، هیچ لایەنێکی سەربەخۆ ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بۆیە هەندێک لە چاودێران لایانوایە کە دەکرێت تەنیا بەشێک بێت لە جەنگی سارد و دەروونیی نێوان دوو وڵاتەکە.

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئۆکراینا ڕایانگەیاندووە، سەرجەم پارچە و بەشە گرانبەهاکانی ئامێرە جەنگییەکان براون و زۆربەی تانکەکانی فیرقەی 4ی سوپا، تەنانەت مەکینەشیان تێدانەماوە.

بەپێی کیێڤ، ڕووسیا بەم هۆیەوە 582 تانک و 1664 زرێپۆش و 294 دۆشکە و 93 سیستەمی هەڵدانی مووشەکی لەدەستداوە.

ئاماژەش بەوە دراوە، گەندەڵی گاریگەرییەکی خراپی لەسەر تواناکانی ئەو هێزە هەیە کە لە بێلاڕووسە جێگیرکراون و کار گەیشتووەتە ئەوەی چەک و شتومەکی سەربازی بە خواردنەوە کحولییەکان بگۆڕنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە