پەیامی کورد … کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لە سەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ناوە
حەمید حسێنی سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق ڕایگەیاند، قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران - عێراق لە ١٠ مانگی رابردوودا شەش ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، ئاشكراشیدهكات، ھۆکاری کەمبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ناوبراو هەروەها رایگەیاندووه، قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران - عێراق لە 10 مانگی رابردوودا شەش ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەراورد بە ھەمان ماوە لەساڵی ڕابردوودا، کەمیکردووە، بە جۆرێک پێشتر حەوت ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێدەپەڕاندووه.
حەمید حسێنی ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری کەمبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە