ئۆکرانیا: روسیا هێرشیکردووتە سەر بەندەری هەناردەکردنی دانەوێڵە

ئۆکرانیا: روسیا هێرشیکردووتە سەر بەندەری هەناردەکردنی دانەوێڵە

پەیامی کورد... ئۆکرانیا: روسیا هێرشیکردووتە سەر بەندەری هەناردەکردنی دانەوێڵە


وتەبیژی ئیدارەی سەربازی ئۆدیسا رایگەیاند، روسیا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشی کردۆتە سەر شاری ئۆدیسا کە بەندەری سەرەکی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیایە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سێرهی پۆپکۆ، وتەبێژی ئیدارەی سەربازی ئۆدیسا لە پەیامێکی دەنگیدا لە تۆڕی تێلەگرام ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتێکدا سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی روسیا بوون بۆ سەر کێیڤی پایتەخت ، روسیا هێرشی کردۆتە سەر بەندەری سەرەکی هەناردەکردنی دانەوێلەی ئۆکرانیا.

باسی لەوەشکرد، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سەرکەوتوو بوون لە بەرپەچدانەوەی هێرشەکە و هەموو فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی روسیا کە هێرشیان کردبووە سەر پایتەخت خراونەتە خوارەوە.


وتیشی، هێرشەکەی روسیا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بووە و تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و کاری نەکردۆتە سەر ژێرخانی ئابوری.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، روسیا رایگەیاند، ئۆکرانیا پردی قرەمی تەقاندووەتەوە و وەڵامی توندی سوپای ئۆکرانیا دەدەنەوە.

لە ماوەی رابردووشدا روسیا رەتیکردەوە رێککەوتنی دانەوێلە دووبارە نوێبکاتەوە و ئۆکرانیاش رایگەیاند، بەبێ روسیاش دانەوێڵە هەناردە دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە