پەیامی کورد ... ئێران ٨ کەس بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئەمریکا بە زیندان مەحکووم دەکات .
ووتەبێژی یاسایی لە پشتڕاست کردنەوەی حۆکمی تاوانباران هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک غۆڵامحسێن ئیسمائیلی ووتوبێژی یاسایی ڕایگەیاند بڕیاری دۆسیەی تاوانباران بە ژینگە لە باوەڕی ئێمەدا هەوڵێکی دژ بە ئەمنییەتی نەتەوەیی حۆکم دراوە و ئەم حۆکمانە تەنانەت لە دادگای پێداچوونەوەش دا پشتڕاست کراوەتەوە .
بە پێی ئەم حۆکمە ٨ کەس بە تاوانی سیخۆڕی کردن بۆ ئەمریکا بە زیندانی حۆکم دران کە بریتین لەم کەسانە
مۆراد تاهباز بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا ١٠ سا بەند کردن
نیلووفەر بەیانی بە تاوانی هاوکاری کردنی ئەمریکا ١٠ ساڵ بەند کردن
هوومەن جۆکار بە تاوانی هاوکاری کردنی ئەمریکا ٨ ساڵ بەند کردن
تاهیر قەدریان بە تاوانی هاوکاریکردنی ئەمریکا ٨ ساڵ بەند کردن
سام ڕەجەبی و حەمیدە کاشانی بە تاوانی هاوکاریکردنی ئەمریکا هەر یەک بە ٦ ساڵ بەند کردن و ئەمیر حسێن خالقی بە تاوانی هاوکاریکردنی ئەمریکا بە ٦ ساڵ بەند کردن
عەبدۆلڕەزا کووهپایە بە تاوانی کۆمەڵایەتی و تەبانی بە مەبەستی گورز لێدان لە ووڵات بە ٤ ساڵ بەند کردن حۆکم دارون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە