پەیامی کورد ... ئێران سیخوڕەکەی CIA و مووساد ی لە سێدارەدا
مەحموود مووسەوی مەجد کە بە تاوانی هاوکاریکردنی CIA و مووساد بە لە سیذارەدان مەحکووم کرابوو سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە سێدارەدرا .
مووسەوی مەجد لە پائیزی ساڵی ٢٠١٨ دا دەست بەسەر کرا و لە لایەن ژووری ١٥ ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە بە تاوانەکانی ئەودا پێذاچوونەوە کرا و لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردووش حۆکمی لەسێدارەدانی دەرکرا و لە لایەن دیوانی باڵای ووڵاتی ئێرانەوە حۆکمەکەی پشتڕاست کرایەوەو و ئەمڕۆ سەر لە بەیانی حۆکمەکەی جیبەجێ کرا
مووسه‌وى دەرباره‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌تى سوپاى پاسداران زانیارى داوه به‌و ده‌زگا هه‌واڵگریانه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل.
مووسه‌وى به‌تۆمه‌تى سیخوڕیكردن بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل و دیاریكردنى شوێنى قاسم سلێمانی ، كه له هێرشێكى ئه‌مریكییه‌كان له‌شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بوومه‌هدی مۆهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا، له‌لایه‌ن دادگاى ئێرانه‌وه سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە